بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى گرژیهكانى دوو ڕۆژى ڕابردوى نێوان ههردوو باڵهكهى حزبی كۆمهڵهی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئهمڕۆ پێكدادان ڕویداو بهگوێرهى سهرچاوهكانى ههواڵیش دوو كوژراو و ژمارەیەک بریندار ههیه.
دوای 15 ساڵ جیابونەوە و لە گەرمەی بشێوییەکانی ساڵی رابردووی ئێران، دوای ئەوەی عەبدوڵا موهتەدی سەرکردەی حزبی دژە شۆڕشی کۆمەڵە، یەکگرتنەوەی خۆی لەگەڵ چەند کەسێکی نەیاری ئێران لەوانە کوڕی شای دیکتاتۆری پێشووی ئێران راگەیاند، بە ناوەندگیری و گوشاری ئەمریکا و ئیسرائیل ئەم دووباڵەی حزبی دژە ئێرانی کۆمەڵە یەکگرتنیان راگەیاند بۆ ئەوەی زیاتر دژی کۆماری ئیسلامی کار بکەن.
هەر لە سەرەتاوە زۆربەی چەکدارانی ناو ئەم حزبە دژی کوڕی شا و دارودەستەکەی بوون و لەبەر هەرەشە و گوشاری ئیسرائیل و ئەمریکا ناچارکرابوون و نەیاندەوێرا دەنگ هەڵبڕن کە چی دوای ماوەیەک ناڕەزایەتییەکان ئاشکرا بوو.
دوێنێ ئەم دوو باڵەی کۆمەڵە دووبارە بەشەڕ هاتن و هەڵیانکوتاوە سەر یەکتر و جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.
ئەم دوو باڵە ئەمڕۆ بە دووشکا و قەناس هێرشیان کردۆتە سەر یەکتر و چەند چەکداری یەکتریانکوشت.
سەرچاوەکانی هەواڵی هەرێمی کوردستان رایانگەیاندووە کە بە هۆی شەڕی نێوان چەکدارانی کۆمەڵەوە کوژراو بریندار هەیە لە سنووری سلێمانی.
Your Comment